بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، راپۆرتەکانی دامەزراوەی ڕیستاد وزە نیشانی دەدات کە لە گەرووی هورموز، ڕۆژانە زیاتر لە 12 میلیۆن بەرمیل نەوت لە نەوت و گزای ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا راگیراوە.
ئەم ڕێژە 7 میلیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژە کە دەبێتە نزیک بە 7 لەسەدی داخوازیی جهانیی نەوتە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شرۆڤەکارانی ئەم دامەزراوە سەبارەت بە ئەگەری کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەم هێنانی نەوت لە داهاتوو هۆشداریی دا و ئەم دۆخە زەنگی مەترسیە بۆ ئاسایشی وزەی جیهانی.
بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا ناسراوەکانی وەک ئێکسان مۆبیل، شۆرۆن و کانکۆ فیلپس لە کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی واشنتۆن هۆشداریی دا بە درێژەدانی شەڕ دژی ئێران، کێشە لە گواستنەوە و گەیاندنی وزە لە رێگای گەرووی هورموز زیاتر دەبێتەوە و ناپاوەجێی وزە لە ناوچەکە و جیهان ڕوو دەادت.
Your Comment